دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بەناوی ” سادق زەند” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەژرووی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، سادق زەند، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “برایماباد”ـی ناوچەی ئاڵەشینی سەربە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەشی بێئاکام ماوەتەوە.