دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لاوێکی خەڵکی بۆکانیان بەناوی “فەریاد چاوشینی” دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، فەریاد چاوشینی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “داشبەند”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.