دوو بەندکراوی ئایینیی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە دران

خۆڕاگری: ئامانج کاروانچی و ئەرسەلان شێخی، دوو بەندکراوی ئایینیی کورد، لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرج بەبێ مافی ئەنجامدانی دوایین دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە سێدارە دران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕێبەندانی ۱٤۰٤ی هەتاوی “۲٤ی جانیوەری ۲۰۲٦ی زایینی”، سزای سێدارەی ئامانج کاروانچی و ئەرسەلان شێخی، دوو بەندکراوی ئایینیی خەڵکی کوردستان کە بە بەتۆمەتی ئەندامبوونی لە گرووپە ئیسلامییه توندڕەوەکان، ئەو سزایەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لەبەندیخانەی ناوەندیی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣ی ڕێبەندان، پێنج بەندکراوی مەزهەبی بۆ جێبەجێکردنی سزا بۆ ژووری تاکەکەسیی قزڵحەسار گوازراونەتەوە کە دوو کەسیان ئامانج کاروانچی و ئەرسەلان شێخی بوون و ئەو پێنج بەندکراوە بەهۆی تێکهەڵچوون لەگەڵ کاربەدەستانی بەندیخانە، بە شێوەی فیزیکی لەگەڵیان بەشەڕ هاتوون و بە توندی لێیان دراوە و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی سێ بەندکراوی دیکە لەبەر دەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە، ئەرسەلان شێخی لەگەڵ هاوژینەکەی نەسیمە ئیسلام‌زەهی و زیندانییەکی دیکە بە ناوی حەسەن، کە هەردووکیان لە بەندیخانەی ئێڤین دەسبەسەرن، لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە تاران بە سەرۆکایەتیی قازی ئەبولقاسم سەڵەواتی، بە تۆمەتی “موحاربە” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*