دەسبەسەرکردن و ناڕوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی دیاکۆ عەزیمی، هۆشیار شەبانی و مەرزییە مورادوەیسی، لەلایەن ‌هێزە رکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١٤ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی، ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یاکۆ عەزیمی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری جوامڕۆ‌ی سەربە پارێزگای کرماشان ماوەی ٦ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە و هەروهەوەها یەکشەممە ١٤ی بەفرانبار دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە،

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا لە شاری سنە، مەرزییە مورادوەیسی، چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی “ژیانەوە” لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەروەها ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەسبەسەر کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، هۆشیار شەبانی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی مەدەنیی خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.