دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایە کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بەناوەکانی “جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەڵیفەزادە” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، جەماڵ شێخەپوور و ئەفشین خەڵیفەزادە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قومقەڵا”ـی ناوچە شاروێرانی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە پاش پشکنینی ماڵەکانیان دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.