ناڕوونی چارەنووسی مێرمنداڵێکی خەڵکی دێولان پاش دەسبەسەرکردنی

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵكی دێولان بەناوی “محەممەد زەندکەریمی” ماوەی ٢حەفتەیە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی شەممە، ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ٢حەفتە لەمەوبەر محەممەد زەندکەریمی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵكی شارۆچکەی “بڵواناوا”ـی سەربە شاری دێولان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو پاش تێپەڕبوونی ٢حەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و هەروەها هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە.