خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ بەناوەکانی ڕەحمان تابش و کورش عەزیزی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون،
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەحمان تابش و کورش عەزیزی، دو هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە کە کورش عەزیز بەندکراوی سیاسیی پێشوو بووە جیالەوەی کە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە، چەکدارانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەشی و بەتەواوی ماڵەکەیان پشکنیوە و ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی بەشێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنۆ ئازاد کرابوو.