باوک و کوڕێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: عەزیز خزری و زانیار خزری، کوڕ و باوکێکی خەڵکی ناوچەی لاجانی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۹ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، عەزیز خزری و کوڕەکەی بەناوی زانیار خزری، خەڵکی گوندی “ئەندێزێ”ـی ناوچەی لاجانی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو باوک و کوڕە پاش دەسبەسەرکردنیان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدان نییە و بنەماڵەکەشیان زۆریان هەوڵ داوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، بەڵام هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.