دووەم داواکاری بەنکدراوێکی سیاسیی کورد بۆ دووبارە دادگاییکردنەوە ڕەتکرایەوە

خۆڕاگری: حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی باکووری نیشتمان، بۆ دووهەمینجارە داوای کردووە کە دووبارە دادگایی بکرێتەوە، بەڵام داواکەی ڕەت کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی باکووری کوردستان و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ، بۆ دووهەمینجارە داوا دەکات کە دووبارە دادگایی بکرێتەوە، بەڵام لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕەت کرایەوە.

ناوبراو لە مانگی ڕەشەمی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمینجار داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی کرد و لەلایەن ڕێژیمەوە ڕەت کرایەوە و مانگی خەرمانانی هەمانساڵ سزای لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە سیاسییە لە دیوانی باڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران پشتڕاست کرایەوە و هەروەها مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی “نەجەفزادە” بەتۆمەتی “محاربە” سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.