کۆڵبەرێکی خەڵكی مەریوان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەدنکردنی ڕەانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئالان محەممەدی، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ساڵ بەندکردن، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئالان محەممەدی، کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان کە مانگی ڕەشەمەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێز داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە لە سنووری :هەنجیران” ڕاستەوخۆ تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٥ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی مەریوان کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، ناوەڕاستی مانی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانەوە لە مەریوان، سزای ٥ساڵ بەندکردن و پێبژاردنی پارەی نەغد بە بإڕی ٦ملیاردتمەنی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنوری “هەنجیران”ـی مەریوان ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردن و بە سەختی بریندرا بوو و پاش چەند نەشتەرگەرییەکی قورس تائێستاش دۆخی تەندروستی جێگیر نییە.