هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هاووڵاتییەکی خەڵكی دیواندەرەیان دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: سامان خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، سامان خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “نسارە”ـی سەربە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەدروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە.