“مامۆستا سابیر خودامرادی” سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستا سابیر خودامرادی پێش نوێژی مزگەوتی شەهرەکی قۆخ شاری سەقز لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی سزای ٧مانگ ونیو بەندکرانی هەڵپەسێردراو لێدانی ٧٤ شەلاقی بەسەر دا سەپێندرا.
مامۆستا سابیر لە ماوەی شۆڕشی ژینا بە هۆکاری پشتگیری لە داخوازییە ڕەواکانی خەڵک چەندین جار بانگهێشتی دادگای ڕوحانییەت لە شاری هەمەدان کراوە.