عەلی گوڵ محەممەدی خەڵکی بۆکان لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی” عەلی گوڵ محەممەدی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایەن دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان سزای ٢ ساڵ و٨مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی، نووسینی دروشم بە دژی کۆماری ئیسلامی، بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان، لە سەریەک بە بە ٢ ساڵ ٨ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

عەلی گوڵ محەممەدی ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر وپاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.