خۆڕاگری: سامان فەتاحی خەڵكی کرماشان و ئەمیر نادری خەڵكی شاباد، لە خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‘خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٩ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” سامان فەتاحی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری کرماشان لە ڕەوەتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە گیانی لەدەست داوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی پێنشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٨ی جانیوەی ٢٠٢٦ی زایینی” ئەمیر نادری، هاووڵاتیی خەڵكی شابادی سەربە پارێزگای کرماشان لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلە جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا و ناوبراو کرێکار بووە و وەک تاکە سەرپەرشتیاری بنەماڵە، ئەرکی بەخێوکردن و دابینکردنی بژێویی ژیانی دایک و باوکە بەساڵاچووەکەی لە ئەستۆ بووە.

Be the first to comment