سوهەیلا حیجاب بەندکراوی سیاسی کورد لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١١ی بانەمەڕی١٤٠٢ی هەتاوی  “سوهەیلا حیجاب”بەندکراوی سیاسی کورد دوای تێپەر کردنی ٥ سال لە حوکمەکە لە بەندیخانە دزێل ئاوای کرماشان ئازاد کرا.

  سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش مارەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو.

سوهەیلا حیجاب لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو. ئەوهاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی پاش سەردانی دادگا دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو