خۆڕاگری: ڕۆژی ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی قوتابییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “دیار شێخە” تەمەن ١٦ ساڵ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەڵانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.