لە پیرانشار سزای بەند کران بەسەر باپیر بەرزە دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گوندی چینە سەر بە پیرانشار کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوو لە لایە دادگای تاوانەکانی شاری پیرانشار بە سەروکایەتی قازی ڕەزا قارەمانی ساغلۆ بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری گرووپەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و پروپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی و کۆبوونەوە تەبانی بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی تۆمەتبار کراوە.

ڕۆژی٦ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی “باپیر بەرزە” بە دانانی بارمتە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری نەغەدە ئازد کرا.

ڕۆژی سێ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی  ” باپیر بەرزە ” بەنکراوی سیاسی پێشوو،لە جادەی نێوان شنۆ و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.