سنە : دەستبەسەر کردنی گەنجێکی ١٨ ساڵ

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “ئەحمەد ئەسەدی” تەمەن ١٨ ساڵ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەڵانی ئێران بە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.