مەریوان : گیان لە دەستدانی بریندارێکی تری خۆپێشاندانەکان

خۆڕاگری : شەوی یەک شەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی چەمووشی سەر بە مەریوان بە ناوی “ڕەزا کازمی ١٦ ساڵە”کە لە نارەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە تووندی بریندار کرابوو دوای ٦ ڕۆژ بەربەرەکانی لەگەڵ مەرگ بە هۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی کوسەری سنە گیانی لەدەست دا.