
خۆڕاگری: جەلیل محەممەدی و کەماڵ ئاخرەتی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش مانگ و نیوێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، جەلیل محەممەدی و کەماڵ ئاخرەتی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری سنە، پاش ٤٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ناوەنیی سنە ئازاد کرا.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەپێوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتیی دووکاندار و خاوەن بازاڕیانی کوردستان، دەسبەسەر کران و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لێیان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سنە کران.