سنە : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە

خۆڕاگری: ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ڕێبوار نەجەفیان” تەمەن ١٨ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەر دەست دا نییە.