هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا

خۆڕاگری: بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز، زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومانی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۱٨ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، بێهرووز فەیزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، پاش ۳٨ڕۆژ دەسبەسەرکردن، بەدانانی بارمتەی ٦۰۰ملیۆن تمەنی و بەشێوە کاتیی و تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی ۱۰مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەیەک لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز