شنۆ: دەسبەسەرکردنی فەلەیی هاووڵاتییانی شاری شنۆ بەردەوامە و ڕێژەی دەسبەسەرکراوان گەیشتە ١٣ کەس

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی ١٢ و ١٣ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی ٥ کەس لە هاووڵاتیانی شاری شنۆ بە ناوەکانی “یوسف حاجی خۆش خەڵکی ئاوایی کۆنە قەڵا” و ئەندامی شورای ناوەندی بەرەی یەکگرتووی کورد”حیسامەدین مەحموودی خەڵکی ئاوایی کانی سۆرک”فەخرەدین مودەرسی خەڵکی ئاوایی دێشەمس”ئۆمید ڕەشید پاک خەڵکی ئاوایی ئاڵیاوە” ڕەحیم ڕەفعەتی خەڵکی شاری شنۆ” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا ١٣ کەس لە هاووڵاتیانی شاری شنۆ دەسبەسەر کراون کە پێشتر “خۆڕاگری ” ناوی ٨ کەس لەو هاووڵاتیانەی بڵاو کردۆتەوە”مەولوود ڕووستا و حەسەن ڕەسووڵی” خەڵکی ئاوایی حەسەن‌نووران، “محەممەد سوڵتان‌پوور” ئاوایی دێ‌شەمس، “غەفوور شێخ‌محەممەدی” ئاوایی ئاڵیاوێ، “جەعفەر ڕەسووڵی” ئاوایی بێمزورتێ، “ئاکۆ ئیبراهیمی” ئاوایی ئاڵکاوێ، “سەلاح قازی” ئاوایی گوندەوێڵە و هادی لاوە خەڵکی شاری شنۆکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەست دا نییە.