چوار دەستبەسەر کراوی خەڵکی دێهلۆران لە بەندیخانەی ئیلام مانیان لە خواردن گرت

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی چوار هاووڵاتی خەڵکی دێهلوران لە بەندیخانە شاری ئیلام بە ناوەکانی”سەعدووڵا ئائینی” “فەرشاد ئائینی” “عەزیم یادگاری” “حوسێن باپیروەند” بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین بە پێڕانەگەیشتن بە کەیسەکانیان و بارودۆخی زیندان و مانەوەیان لە بەندیخانە مانیان لە خواردن گرتووە. ئەو هاووڵاتیانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە