مەریوان “فەرهاد مەلەکی” بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە دانیشتووی مەریوان بە ناوی “فەرهاد مەلەکی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری مەریوان ئازاد کرا.

هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوای هێرش بۆ سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەستبەسەریان کردو دەستیان بەسەر موبایل کەرەستە شەخسییەکانی نابراو دا داگرت.