بە بەشداری بەرپرسی ئەنجومەن کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری دەرەوی وڵات بەڕێوە چوو


خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە بەشداری بەرپرسی ئەنجومەن بەڕیوە چوو.
سەرەتای کۆبوونەوەکە کاک کامێل ئۆستاد ئەحمەدی بەرپرسی ئەنجومان لە دەرەوەی وڵات کوبوونەوەکەی کردەوەو بەخێرهاتنی بەشداربوانی کۆبوونەوەکەی کرد و داوای لە بەشداران کرد بوچوون وسەرنجەکانی خۆیان بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەنجومەن بخەنە ڕوو.
لە درێژەی کۆبوونەوەکە بەشداربوان باس و بابەتەکانی خۆیان پێشکێش بە بەشداران و بەرپرسانی ئەنجومەن کرد و ئاور لە کارو چالاکی چەند مانگی ڕابردوو لە دەرەوەی وڵات درایەوە وباسی باشتر کردنی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەن و ئاستەنگەکانی بەردەم چالاکییەکان کراو و پێشنیاری بەکەڵک خرانە بەر دەم بەرپرسانی ئەنجومەن و کۆمیتەی دەرەوەی وڵات.
لە دوای بۆچوون سەرنجەکانی بەشداران بەرپرسی ئەنجومەن سەرەڕای سپاس پێزانین بۆ زەحمەت و ماندووبوونەکانی هاوڕێیانی ئەنجومەن لە دەرەوی وڵات باسی لە فەلسەفە وزەروورەتی دامەزرانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان کرد کە بە دانانی بەرنامە و پلانی ڕێک و پێک دەتوانێ نەخش و دەوری گرینگی لە گەیاندنی دەنگی بەندکراوانی سیاسی و حوکم دراوانی سیاسی دا هەبێت.لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە وەڵامی بەشێک لە پرسیارەکانی داوەو هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارەکانی بۆ خواستن.
لە کۆتای کۆبوونەوەکە سەرەڕای پێداگر هەموو لایەک بۆسەر خستنی کارەکانی ئەنجومەن، هیوایان خواست کە لە داهاتوەکی نیزیک دا بە هاوکاری هەموو لایەک ئەنجومەن کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی ببەستێت و هەیکەلی بەڕێوەبەری خۆی تازە بکاتەوەو بە بەرنامەو ڕاسپاردەی تازە خزمەت بە بەرپێش بردنی کارەکانی ئەنجومەن و دۆسییەی بەندکراوانی سیاسی بکات.
کۆبوونەوەکە لە کەشێکی دۆستانە دوای ٢ ساعەت باس مووناقشە کۆتای پێ هات.