دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی” حەمید نیکخا هونەرمەند ” شایان دێهدار خەڵکی ئەورازی سەر بە شاری مەریوان” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی  نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.