خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوار شەممە١٢ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی سێ کەس لە هاووڵاتیانی شاری شنۆ بە ناوەکانی “سەلاح قازی تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی گوندەوێڵە” مەولوود ڕووستا خەڵکی ئاوای حەسەن نووران”حەسەن ڕەسووڵی خەڵکی ئاوایی حەسەن نووران”، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەست دا نییە.
شایانی باسە کە دوای بەڕێوەچوونی بەشکۆی ڕێوڕەسمی نەورۆزی دەسبەسەر کردنی فەلەیی هاووڵاتیان لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە.