
خۆڕاگری: یاسر شەریفیان، ئومید ئیبراهیمی و ڕەشید فەقێزادە سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانە، سەرجەم سزای ۱۰ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: یاسر شەریفیان، ئومید ئیبراهیمی و ڕەشید فەقێزادە، سێ هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای سەرجەم سزای ١٠ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئومید ئیبراهیمیان بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم، سزای ٥ساڵ بەندکردن و یاسر شەریفیان بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم و هەڵگرتنی چەک، سزای ٤ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها ڕەشید فەقێزادە بەتۆمەتی هاندانی ڕای گشتی بەدژی ڕێژیم، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.