
خۆڕاگری: محەممەد یونسی، پەرستار و هاووڵاتیی خەڵكی دێلوڕان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، سزای ٤ساڵ و ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەد یونسی، پەرستار و هاووڵاتیی خەڵكی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای ٧مانگ بەندکردن و بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی بۆ ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل لە هێرشکردن بۆ سەر ئێران، سزای ٣ساڵ و ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو پاش ماوەیەک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرابوو و لە کۆتاییدا دەزگای قەزایی ڕێژیم بەتۆمەتی سیخوڕی پاڵپشتی لە ئیسرائیل سەرجەم سزای ٤ساڵ و ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.