خۆڕاگری: فەرید بادیدەست، هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ١ساڵ و٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرید بادیدەست، هاوڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن لقی ١ دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە سنە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٢٠مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن یزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر کرا و گوازرابووەوە بۆ شوێنێکی نادیار و پاش چەند مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.