خۆڕاگری: ژیان میری، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ژیان میری، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵكی گوندی “تەنگیسەر”ـی سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروها لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا چەندیجار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.