
خۆڕاگری: باران ساعدی، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲۰ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، باران ساعدی، چالاکی مەدەنی و بواری مافەکانی ژنان و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، دەسبەسەر کراوە پێشتریش لەکاتی شۆڕشی ژینا دەسبەسەر کراوە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.