خۆڕاگری: ئومێد نیازی، برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و خەڵکی شاری دێولان، لە یەکێک لە گرنگەکانی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد نیازی، برای موحسین نیازی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە لە سەروبەندی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوو، لە یەکێک لە گرتنگەکانی کۆماری ئیسلامی لە دێولان ئازاد کرا.
ئومێد نیازی، برای شەهید موحسین نیازی و خەڵکی شاری دێولان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، لە ڕێگای نێوان دێولان بۆ سنە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەروەها شەهید موحسین نیازی تەمەن ٢٣ساڵان کە وەرزشوانیش بووم ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی شاری دێولان بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانی لە دەستدا.