دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عومەر حوسێنزادە و حەمزە قانعی” دەسبەسەریان کردوون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، عومەر حوسێنزادە و حەمزە قانعی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “حاجی غەڵدە”ـی سەربە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان، دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

چەکدارە داگیرکەرەکانی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەک وردی لەسەر چارەنووسی و باردوخی ناوبراوان لە بەردەستدا نییە.