
خۆڕاگری: ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای ۳ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی دووشەممە، ۳۰ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیان:بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەژووری هەواڵی خۆڕاگری گەیشتوون، ناسر ئەحمەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، ماوەی دوو مانگە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی حکوومەت، سزای یەکساڵ و نیو بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕێگریان کردووە لە بڵاوکردنەوە ئەو هەواڵە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش ماوەیەک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.