
خۆڕاگری: ئیبراهیم جانێفرەد، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان ماوەی یەکحەفتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئیبراهیم جانێفرەد، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “ڕەحیمخان”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
سەرەڕای تێپەڕبوونیی یەکحەفتە بەسەر دەسبەسەرکردنی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها ناوبراو پێشتر ڕۆژی دووشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن لقی ١١٠ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لە بۆکان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.