پێنج چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: هیوا ئەحمەدی، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، محەممەد زەبیحی و ئیدریس محەممەدی، پێنج چالاکوانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممه، ۲۱ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، هیوا ئەحمەدی، سۆران سوڵتانی، ڕەحیم قودرەتی، محەممەد زەبیحی و ئیدریس محەممەدی، پێنج چالاکوانی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز، پاش ۱٥ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی، تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.
ئەو چالاکوانانە ڕۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە کە هەڵیانکوتابوە سەر ماڵەکانیان، بەشێوەیەکی دڕەندانە وبەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کرابوون.