خۆڕاگری: بێهرووز عەلیکوردی هاووڵاتیی کوردی خەڵكی خۆڕاسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٢ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی” بێهرووز عەلیکوردی هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری سەبزەواری سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و خزمی نزیکی “خوسرەو عەلیکوردی”، پارێزەری دادپەروەر و بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شوێنی کارەکەی لە شاری مەشهەد دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنی، سەرەتا گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعات و دواتر بە بڕیاری قازی “کوهسەنگی” ماوەی دەسبەسەرکردنەکەی درێژ کرایەوە و هاوکات گوازرایەوە بۆ ژووتە تاکەکەسی و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
