خۆڕاگری: سوهیلا مەتاعی، چاکی بواری مافەکانی ژنان لەلایەن دەزاگای قەزایی ڕێژیم سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٩ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی”، سوهەیلا مەتاعی،چالاکی بواری مافەکانی ژنان، لە دۆسییەکی پێوەندیدار بە ڕۆژی جیهاین ژنان واتە ٨ی مارس لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری دێولان سزای ٣ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و ٦مامگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
سوهەیلا موتاعی ئێوارەی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە پێوەندی لەگەڵ چالاکی و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ڕۆژی جیهانیی ژنان لە سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە دێولان دەستبەسەر کرا و دوای هەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
