
خۆڕاگری: ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەنوەر بایەزیدی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “میراوا”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانوکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.