ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕوانسەر پاش ۱٥مانگ لە دەسبەسەربوونی

خۆڕاگری: پژمان مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ڕوانسەر دوای ۱٥مان لە دەسبەسەربوونی تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و ‌‌ئەوەش بۆتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆاڕگری” سەرەڕای تێپەڕبوونی پازدە مانگ لە دەسبەسەربوون و بێسەروشوێنکردنی پژمان مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کە تاکوو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونیی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە، نیگەرانیی بنەماڵە و کەسوکارەکەی لێ کەوتووەتەوە.