خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “هیوا بەهین” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، هیوا بەهین، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، تائێستا کە ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تێدەپەڕێ، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.