خۆڕاگری: ڕەشید ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕەشید ڕەحیمی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، سزای ١ساڵ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو سزایەی بەشێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندراوە و دەبێ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی جێبەجێکرنی سزای بەندکردنەکەی خۆی بە داسەرای گشتی و ئینقلابی کۆماری ئیسلای لە بۆکان بناسێنێت. شایانی باسە کە، ڕەشید ڕەحیمی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.