سنە: دەستبەسەر کردنی چەندین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چەندین هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سەر بە پارێزگای سنەلە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی سەر بە پارێزگای سنە،بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١-“مەسعوود قووربانی”خوێندکاری زانکۆی سەنعتی شەریف خەڵکی کامیاران.

٢-” میلاد عەبدوولمەلەکی” خەڵکی گوندی قەڵا سەر بە قووروە.

٣-” کاوە عەبدوولمەلەکی” خەڵکی گوندی قەڵا سەر بە قووروە.

٤-” پێشەوا ئەحمەدی”١٧ ساڵە خەڵکی سنە٢ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٥-“ڕەسووڵ دونیا”خەڵکی سنە ١ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٦-“میلاد عەزیزی”١٨ ساڵە خەڵکی کلاترزان سەر بە سەوڵاوا.

٧-“هەڵوێست ڕەزایی” ١٨ ساڵە خەڵکی کلاترزان سەر بە سەوڵاوا.

٨-“ئەکرەم ئەدوایی”خەڵکی سیلین سەر بە سەوڵاوا١٠ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

٩-“بروومەند کەمانگەر”خەڵکی کامیاران ١٠ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارە نووسیان لەبەر دەست دا نییە.