دەسبەسەرکردنی شاخەوانێکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێمن محەممەدی، شاخەوانی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراو و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، هێمن محەممەدی، شاخەوانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنی کە ماوەی ٥ڕۆژی تێپەراندووە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست  و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لە سنە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکی نەداوە.