دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بێهزاد دادخا، هاووڵاتیی خەڵكی سەقز لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێز سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتەوە سەر شوێنی کاری بێهزاد دادخا، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گوازستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن ڕێژیمەوە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵکەشی بێئاکام ماوەتەوە.