دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: ئەمیر محەممەدخانی، هاووڵاتیی خەڵكی دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەمیر محەممەدخانی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بە مەبەستی چارەنووسی، تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی دەست نەکەوتووە و هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروستیش لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و تۆمەتە

لەبەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچیان بەو بنەماڵەیە نەوتووە.