خۆڕاگری: ڕەئوف فەرخی و ڕەحیم ڕەحمان، دوو هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرتکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ڕەئوف فەرخی و ڕەحیم ڕەحمانی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەو ناوەندە لە ورمێ.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و هێزە چەکدار و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
