خۆڕاگری: ناسنامەی دوو لاوی کورد بەناوەکانی محەممەد بەهمەنی و میلاد نەورۆزیان، لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی تاران و دەوروبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گیانیان لەدەست دا ئاشکرا بوو.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١١ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: محەممەد بەهمەنی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٤ ساڵانی خەڵکی شاری سنە، ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە ناوچەی “یافتئاباد”ـی تاران لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا لەلایەن هێزە چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانە بە گولـلەی جەنگی تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
هەروەها ڕۆژێک پێشتر و لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا میلاد نەورۆزیان، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٤ ساڵانی خەڵکی مەشهەد و دانیشتووی شاری تاران، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی “شەهریار” (چوارڕێیانی موخابەرات)، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی خامنەیی گیانی لەدەست داوە.

Be the first to comment